تاوانباری كوشتنی منداڵه‌ 5 ساڵانه‌كه‌ ده‌ستگیركرا


نەتەوە  |   20:19:40 2019-06-18  |   (800) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی "قه‌زای خاڵس"ی دیاله‌وه‌ ئه‌و تاوانباره‌ ده‌ستگیركرا كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ منداڵێكی پێنج ساڵانی سه‌ربڕیبوو.
A+    A-

 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ته‌نها دوای 24 سه‌عات له‌رووداوه‌كه‌ تاوانباری سه‌ره‌كی رووداوی سه‌ربڕینی زه‌هرا محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان له‌ قه‌زای خاڵس دۆزرایه‌وه‌.


هاوكات تاوانباره‌كه‌ دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و زه‌هرای پێنج ساڵانی له‌تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌باپیری كوشتووه‌وله‌پشتی ماڵه‌وه‌ی خۆیان جه‌سته‌ی فڕێدابوو، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوای روداوه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیانی قه‌زای خاڵس داوای له‌سێداره‌دانی تاوانباره‌كه‌ ده‌كه‌ن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان