كۆمەڵی ئیسلامی دوابڕیار لەبارەی حكومەتەوە ده‌دات


نەتەوە  |   18:40:40 2019-06-18  |   (162) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، "بەشداری كابینەی نوێی حكومەت ناكەن"، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهەموو شێوەیەك هاوكار و هەماهەنگی حكومەت دەبین.
A+    A-

 

كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی یەكگرتوو دەكات و دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەش، سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری یەكگرتوی ئیسلامی رایگەیاند، لەكۆبونەوەمان لەگەڵ برایانی كۆمەڵ تەئكیدمان لە كاری پێكەوەیی و هاوبەش كردوەوە بارودۆخی ناوچەكەش دەخوازێت هەماهەنگی زیاتربین و ئێمە پێشتر پەیوەندیی دوو قۆڵی و كاری سیاسیمان هەبوەو بەرپرسانەش مامەڵەمان كردووە.


لای خۆشیەوە، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، هەر ئەمڕۆش سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانمان كردووە بە مەبەستی راگۆرینەوە لەسەر چەند پرسێكی گرنگ و چارەنوسساز و پەیوەست بە هەرێم كوردستان و عیراق و ناوچەكە، بۆیە پێیویست بەوەدەكات كاری پێكەوەیی زیاتر ئەنجام بدەین.


وتیشی: "وەكو كۆمەڵی ئیسلامی بڕیارمانداوە كە بەشداری كابینەی حكومەت نەكەین و بۆیە ئێمە هەرلەسەرەتاشەوە وتومانە كە رەنگەبۆمان نەگونجێت بەشداری كابینەی حكومەتی نۆیەم بكەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهەموو شێوەیەك هاوكار و هەماهەنگی حكومەت دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیاندا".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان