وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ موچه‌ له‌كابینه‌ی‌ نوێ زانیاری ئاشكراده‌كات


نەتەوە  |   16:01:53 2019-06-18  |   (1,597) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ "هه‌رێم" له‌كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تدا پلانێكی‌ نوێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ داهات په‌یڕه‌وده‌كات و به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ و ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو هه‌نگاوه‌كه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی‌ ده‌بێت له‌پێدانی‌ موچه‌ له‌كاتی‌ خۆی و له‌هه‌ر 30 ڕۆژ جارێكدا.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی له‌ له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ دراون، وه‌كو وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم چه‌ند رێوشوێن و پلانێكی‌ نوێ ئاماده‌كراوه‌، كه‌ بۆكۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌وێته‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و هه‌نگاو و پلانانه‌ی‌، كه‌ هه‌یه‌ بۆ شێوازی گۆڕانكاری له‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ داهاته‌كان له‌ئێستادا حكومه‌ت كار به‌رێكه‌ره‌ ناتوانێت بكات، به‌ڵام هه‌ركات كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت پێكهێنرا ده‌توانرێت كاری جددی له‌سه‌ر بكرێت.


له‌زانیارییه‌كاندا جه‌ختله‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ داهاته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت كاریگه‌ری ئه‌رێنی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر دابینكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، كه‌ بتوانرێت به‌جۆرێك هه‌نگاوبنرێت و هه‌ر30ڕۆژ جارێك و مانگانه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا دابه‌ش بكرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان