یەکێتی کاندیدەکانی یەکلا دەکاتەوە


نەتەوە  |   15:55:55 2019-06-18  |   (941) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌تی داهاتوو ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ی داهاتوو و تا ئێستا هیچ كه‌سێك یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌.
A+    A-

 

مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، هێشتا كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ كابینه‌ی نۆیەمی حکوومەت یه‌كلا نه‌بونه‌‌ته‌وه‌ و ناوه‌كان له‌ به‌رده‌ستی مه‌كته‌بی سیاسی حزبدایه‌ و ده‌بێت له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا كاندیده‌كان یه‌كلا بكاته‌وه‌.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی وشه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌، ناكرێت دیاریكردنی كاندیده‌كان زۆر بخایه‌نێت، چونكه‌ زۆرمان له‌ به‌رده‌م نه‌ماوه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و پێویسته‌ تا پێش وادەی دیاریکراو حكوومه‌ت پێكبهێنرێت و نابێت له‌وه‌ زیاتر دوابكه‌وێت، دەبێ یه‌كێتیش كاندیده‌كان دیاری بكات.


دووپاتیشیكرده‌وه‌، یه‌كێتی هه‌فته‌ی داهاتوو كاندیده‌كانی یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌ و ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی حزب بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت و راسته‌وخۆ دوای ده‌نگدان كاندیده‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.


به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یەکیتی، یه‌كلا نه‌كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان به‌هۆی زۆری كاندیده‌كان نییه ‌و ده‌شڵێت، پیوەندی بە كێشه‌كانی ناوحزبیش نییه‌، چونكه‌ تا ئێستا هیچ كاندیدێك یه‌كلا نه‌کراوەته‌وه‌ تا یه‌كێكی تریان بڵێ بۆ فڵان كه‌س دیاریكراوه‌، ناوه‌كان هه‌یه‌ و كێ به‌ باش زانرا دەستنیشان دەکرێت بۆ پۆسته‌كان و دواجار سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری كۆتایی ده‌دات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان