وەزارەتی ناوخۆ نووسراوێکی نوێ دەردەکات


نەتەوە  |   14:40:00 2019-06-18  |   (307) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم نووسراوێک لەبارەی "هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل" و قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل، دەردەکات.
A+    A-

 

وەک نووسراوەکەدا هاتووە، رۆژی دووشەممە 17/6/2019 کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ کراوە و تێیدا چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاکراو و ژێرئاو کەوتوو، دیاری کراوە.


نووسراوەکە، کە واژۆی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە و بە چەند خاڵێک ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕیار دراوە رێگا نەدرێت بهێنرێنە هەرێمی کوردستان، دیاری کراون.


خاڵه‌كان بڕیتین له‌: 
1- وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ له‌ كۆمپانیاكانی هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ مۆڵه‌تی هاوه‌رده‌كردنی ئۆتۆمبێلیان هه‌یه‌ و سزادانیان به‌ بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك، كه‌ هاورده‌ بكرێت، كه‌ پاشتر ده‌ركه‌وت، كه‌ ژێر ئاوكه‌وتووه‌ یان چاككراونه‌ته‌وه‌ یان لێدراوه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌رده‌گیرێت.
2- بستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی كوالتی كۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترونی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی داتاكان بۆ هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان تا به‌رواری 30/6/2019.
3- كار به‌ هیچ رێنمایه‌ك ناكرێت تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبێلی لێدراو یان ژێرئاوكه‌تووه‌ یان چاككراو دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌.
4- نرخی پشكنین وه‌ك ئه‌و نرخانه‌ ده‌بێت، كه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستنیشانی كردووه‌.
5- پێویسته‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك هاورده‌كراو بێت بڕوانامه‌ی (CoC) له‌گه‌ڵ بێت و مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌ كۆمپانیانی، كه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ئیش ده‌كه‌ن تاكوو 1/9/2019 ئه‌م بڕگه‌یه‌ جێبه‌جێ بكات له‌و سنوورانه‌ی، كه‌ تا ئێستا كاری پێناكرێت.
6- لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری له‌ هاتوچۆی هه‌رسێ پارێزگاكان پێكبهێنریت تایبه‌ت به‌ پشكنین به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئۆتۆمبێل بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاری سه‌ره‌وه‌ و نوێنه‌رانی دارایی و ناوخۆ تێدا بێت.
7- له‌كاتی بوونی جیاوازی له‌ نێوان پشكنینی ئۆتۆمبێل و پشكنینی كۆتایی كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وی هاتوچۆ ده‌كریت به‌ بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ هه‌ر جارێك كۆمپانیای پشكنه‌ر سزا ده‌درێت له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلكه‌ له‌ ده‌روازه‌ی كه‌ لێیهاتووه‌.
8- ئۆتۆمبێلی شاسی بڕاوه‌ داخل ناكرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان