وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: لەمساڵدا زۆرینەی رێگاكان نۆژەندەكرێنەوە


نەتەوە  |   20:02:57 2019-06-17  |   (3,376) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بریكاری وەزارەتی "ئاوەدانكردنەوە بۆ كاروباری رێگاوبان" ئاشكرایده‌كات، لەمساڵدا زۆرینەی رێگاكانی هەرێم نۆژەن دەكرێنەوە، دووپاتیشیده‌كاته‌وه‌، كە ئەمجارە بە جۆرێك رێگاكان دروست دەكرێن كە بە چەند ساڵ تێكنەچن.
A+    A-

 

سدقی ئامێدی، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ كاروباری رێگاوبان لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندووە: "دوای چەندین كۆبوونەوە، بڕیار درا كە سەرجەم ئەو رێگایانەی لە هەرێمی كوردستان كە تێك چوون، نۆژەن بكرێنەوە و چەندین رێگای نوێش دروست دەكرێن، لەوانە رێگای هەولێر بۆ دهۆك و هەولێر بۆ كۆیە و چەندین رێگای تریش، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پارەی بۆ تەرخان كردوون و دەست بە دروستكردنیان كراوە و بڕیاریشە زۆرینەی رێگاكان ئەمساڵ نۆژەن بكرێنەوە".


ناوبراو وتیشی: "ئەو رێگایانەی ئێستا دروست دەكرێن، بە تەكنەلۆژیایەكی نوێیە، بۆ نموونە لە رێگای باتێل بۆ زاخۆ و رێگای كۆیەش پۆلیمەر بەكار دەهێندرێت، كە لەمەودوا بۆ هەموو رێگاكانیش ئەو پۆلیمەرە بەكار دێت، بۆیە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی چەندین ساڵ رێگاكان تێك نەچن".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان