محەممەد مورسی کۆچی دواییکرد


نەتەوە  |   19:15:43 2019-06-17  |   (467) جار خوێندراوەتەوە

loading...
تەلەڤزیۆنی فەرمی "میسر" بڵاویکردەوە، محەممەد مورسی، سەرۆکی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ کۆچی دواییکرد.
A+    A-

 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، محەممەد مورسی لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردنیدا لەهۆش خۆی چووە و لەکاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانەش کۆچی دواییکردووە.


جێی باسه‌ محەممەد مورسی پێنجەمین سەرۆکی میسر بوو، یەکەم سەرۆکیش بوو لەدوای شۆڕشی خەڵکی میسر لە 2011 هەڵبژاردنی بردەوە و بووە یەکەم سەرۆکی مەدەنی ئەو وڵاتە، بەڵام لەدوای خۆپیشاندانەکانی 2013 لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی، وەزیری بەرگریی ئەوکات و سەرۆکی ئێستای میسر لەسەرکارلادرا و دەستگیرکرا.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان