مەسرور بارزانی واده‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت


نەتەوە  |   16:37:40 2019-06-17  |   (151) جار خوێندراوەتەوە

loading...
مەسرور بارزانی دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند: "ئەو هەستەی لە سەرجەم ئەو لایەنانە بینیوە کە ئەمڕۆ لەگەڵیان کۆبووەتەوە، کە بەرپرسیارن بەوەی حکوومەت زوو پێک بێت". 
A+    A-

 

کەمێک لەمەوبەر و پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، مەسرور بارزانی ڕای وتی: سوپاسی هەڵوێستی گۆڕان دەکەین کە لەم ماوەیەدا پێکەوە بووین، ئێمە هیوادارین پێش پشووی پەرلەمان پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت تەواو بکەین، چاوەڕێی لایەنەکانین و دڵنیام برادەرانی گۆڕان دەتوانن پێش ئەو وادەیە سیڤیی هەڤاڵانی خۆیان بۆ وەزارەتەکان ئامادە بکەن.


ناوبراو لەبارەی هەڵوێستی لایەنەکانیش لەسەر پێکهێنانی حکوومەت، ئاماژەی بەوەکرد: من زۆر دڵم فراوانە و خۆشحاڵم، کە لە هەموو دیدارەکان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان، ئەو هەستەم بینی کە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارن بەرامبەر بەوەی کابینەی حکوومەت زوو پێکبێت و هیوادارم لە کاتی خۆیدا حکوومەت پێکبێت.


لەلایەن خۆشیەوە جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "ڕێککەوتنمان لەگەڵ پارتی هەیە و بە تەواوی پابەندین بە ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەوە، ئەمڕۆ کاک مەسرور بارزانی تەشریفیان هێنا بۆ ئێرە، بەڵێنمان پێدا کە هەتا بۆمان بکرێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا سیڤییەکان بنێرین، ئێستا سەرقاڵی سیڤییەکانین".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان