لێدوانی مەسرور بارزانی له‌دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی


نەتەوە  |   13:43:30 2019-06-17  |   (456) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ یەکێتیی کۆتایی هات و ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەوان چاوەڕێ دەکەن یەکێتی سیڤیی کاندیدەکانی پێشکەش بکات".
A+    A-

 

 

ئه‌مڕۆ دووشەممە ١٧/ ٦/٢٠١٩، کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و شاندی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە لە سلێمانی کۆتایی هات و لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "دەمانەوێت لەم ماوەیەدا سیڤییەکان ئامادەبکرێن، چونکە پێش وادەی خۆی سیڤیی کاندیدەکان پێشکەش بە پەرلەمان دەکەین".


بارزانی لەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ یەکێتی خه‌جتیكردبێته‌وه‌ ئەگەر پارێزگاری کەرکووکیان پێ نەدرێت ئەوا بەشداری لە حکوومەتدا ناکەن، مەسرور بارزانی وتی: "نەخێر یەکێتی وای نەگوتووە، ئەرکی ئێمە بۆ پێکهێنانی ئەو کابینەیەیە، برادەرانی یەکێتی پابەندی ڕێککەوتنەکانن و ئیشەڵا لە وادەی خۆی چاوەڕێین برادەرانی یەکێتی سیڤیی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن و خەڵکی لەم چاوەڕوانییە ڕزگاریان ببێت".


لای خۆشیه‌وه‌، عیماد ئەحمەد، کە سەرۆکایەتیی شاندی یەکێتی دەکرد، ڕایگەیاندوه‌، "ئێمە وەکوو یەکێتی چەند رێککەوتنێکمان لەگەڵ پارتی هەیە و سوورین لەسەر جێبەجێکردنی. ئێمە شەریکێکی حەقیقین و ئەوە یەکەمین کابینە نییە و پێشتریش بەشداریمان کردووە، هیوادارین ئەم کابینەیە تەواوکەری کابینەکانی پێشوو بێ و کێشەکان چارەسەر بکات.


وتیشی: وەکوو پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە ئەرکی سەرشانی هەموومانە ئەم دەستکەوتە بپارێزین و بەرەوپێشی ببەین.


هاوكات له‌ ئێستادا مەسرور بارزانی لەگەڵ حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌دان.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان