بێنفیكا داوای یاریزانێكی كورد ده‌كات 


نەتەوە  |   18:51:18 2019-06-16  |   (106) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژنامه‌ی ریكۆردی پورتوگالی بڵاویكردۆته‌وه‌، یانه‌ی بێنفیكای ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌وڵدایه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ "ئوسامه‌ ره‌شید" یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌نجام بدات.
A+    A-

 

به‌پێی رۆژنامه‌ پورتوگالییه‌كه‌ كارگێڕی یانه‌ پورتوگالییه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر 2 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئوسامه‌ ره‌شید بكات.


رۆژنامه‌ی ریكۆرد ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بێنفیكا و ئوسامه‌ی ته‌مه‌ن 27 ساڵان له‌سه‌ر هه‌موو شتێك رێككه‌وتوون، مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 1.2 ملیۆن یۆرۆیه‌ و "به‌م نزیكانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ فه‌رمی ده‌كرێت".


جێی باسه‌ ئوسامه‌ ره‌شید، یاریزانێكی كوردی دانیشتووی هۆڵه‌ندایه‌ و به‌ ره‌گه‌ز كوردێكی شاری كه‌ركووكی باشووری كوردستانه‌ و ئێستا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانیی عێراقه‌، هه‌روه‌ها یاریزانی یانه‌ی سانتا كلارای پورتوگالییه‌ و دوو وه‌رزه‌ یاری بۆ ده‌كات، كه‌ له‌ 75 یارییدا 20 گۆڵی تۆماركردووه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان