جێگری عەبدولمەھدی په‌یامێك ئاراسته‌ی مووچەخۆرانی هه‌رێم ده‌كات


نەتەوە  |   13:55:48 2019-06-16  |   (4,576) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری "دارایی" دڵنیایی دەداتە موچەخۆرانی ھەرێم و رایده‌گه‌یه‌نێت، مووچەی ساڵی داھاتووی فەرمانبەرانی کوردستان گەرەنتی دەکرێت.
A+    A-

 

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری عادل عەبدولمەھدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە، لە ئێستاوە کار بۆ جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو دەکەن و چەند کۆبوونەوەیەکیش بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دراون و بەمەش مووچەی ساڵی داھاتووی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان گەرەنتی دەکرێت.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاند، پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا "لە ئاستێکی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش ھەیە و بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پرسی نەوت، بودجە و ناوچە کوردستانییەکانیش، ھەوڵەکان بەردەوامن".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، کە دوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دانوستاندنەکانی ھەولێر و بەغدا دەست پێ دەکەنەوە، ”ئومێدمان ھەیە ئاستی پەیوەندییەکان باشتر بێت“.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان