دوو فه‌رمانبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا


نەتەوە  |   13:48:28 2019-06-16  |   (1,132) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ رووداوێكی "هاتووچۆدا" له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - خانه‌قین، دوو كارمه‌ندی كارتی زانیاری كه‌لار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كارمه‌ندی كارتی نیشتیمانیش برینداربوون.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/6/2019 له‌ كاتی چوونیان بۆ ده‌وام ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری (تۆیۆتا هایلوکس)، كه‌ چوار كارمه‌ندی كارتی نیشتیمانی و زانیاری كه‌لاری تێدابووه‌، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی كیا بارهه‌ڵگر پێكیانداداوه‌.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌ دوو كارمه‌ندی كارتی زانیاری كه‌لار به‌ ناوه‌كانی (عه‌لی و عامر) گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و هه‌روه‌ها دوو كارمه‌نده‌كه‌ی كارتی نیشتیمانیش برینداربوون و پۆلیسی هاتووچۆی خانه‌قینیش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ڕووداوه‌كه‌ دەستپێکردووە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان