موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌درێت.. به‌غدا پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ ده‌كات 


نەتەوە  |   13:12:31 2019-06-16  |   (5,267) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی دارایی "هه‌رێم چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كات بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ خێراتر بكرێت و بتوانێت تا 23ی‌ ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ بدات، كه‌ تائێستا موچه‌یان پێنه‌دراوه‌.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، تائێستا به‌غدا 453 ملیار دیناره‌كه‌ی تایبه‌ت به‌موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی‌ شه‌ش نه‌ناردوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ له‌هه‌رێم دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خاو به‌رێوه‌ده‌چێت.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ بخاته‌سه‌ر حساب بانكی‌ هه‌رێم و به‌گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ش دابه‌شكردنی‌ موچه‌ خێرا ده‌كرێت و تا 23ی‌ ئه‌م مانگه‌ش موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌شده‌كرێت.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان