وەفدێكی حكومەتی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات


نەتەوە  |   20:11:27 2019-06-15  |   (171) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێكی "لیژنەی هەماهەنگیی هەولێر - بەغدا بۆ پرسە جیاوازەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق" رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوو وەفدێكی باڵای حكومەتی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و هەوڵی جدی دەدرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا. 
A+    A-

 

شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی هەماهەنگیی هەولێر بەغدا بۆ پرسە جیاوازەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا رایگەیاندوه‌، بەپێی زانیارییەكان لە رۆژانی داهاتوو لیژنەیەكی باڵای حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێم دەكات و لە سەردانەكەدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی بكات.


ناوبراو وتیشی: "لەسەردانەكەدا داوادەكرێت كێشەكانی نێوان هەردوولا كۆتایی پێبهێنرێت بەتایبەت پرسی نەوت".


شێروان دووبەردانی سەبارەت بە سەردانی وەفدی هەرێم لە داهاتوودا بۆ بەغدا و گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێم وابێت لەكاتی سەردانەكەدا لیژنەی لەلایەن هەرێم و حكومەتی بەغدا پێكدەهێنرێت كە كێشەكانی بودجەو مووچەی هەرێمی كوردستان نەمێنێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان