حكومه‌ت بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ده‌رده‌كات


نەتەوە  |   18:47:11 2019-06-15  |   (926) جار خوێندراوەتەوە

loading...
حكومه‌تی "عێراق"، بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ دەردەکات کە دوای دامه‌زراندنیان بڕوانامه‌ به‌ده‌ستده‌هێنن.
A+    A-

 

له‌ نووسراوێكی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، كه‌ ژماره‌ (ق/ 5/ 18926)ی له‌سه‌ر و رۆژی 3/6/2019 ده‌رچووه‌ و ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ كراوه‌، "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ بڕوانامه‌یه‌ك دوای دامه‌زراندینان به‌ده‌ست ده‌هێنن، بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت".


له‌ به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "پێشتریش له‌ زۆرێك له‌ نووسراوه‌كانماندا روونمانكردۆته‌وه‌، هیچ رێگرییه‌ك نییه‌ له‌ هه‌ژماركردنی بڕوانامه‌ی خوێندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ به‌بێ وه‌رگرتنی موڵه‌تی خوێندن به‌ده‌ستیانهێناوه‌، به‌ پێویستیشی نازانین له‌م ئه‌میندارێتییه‌وه‌ گشتاندنی بۆ بكرێت".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ئه‌و كاره‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی كارگێڕییه‌وه‌، پێشتریش به‌ نووسراوه‌كانمان به‌ ژماره‌ (ق/ 30491) له‌ به‌رواری 2/9/2018 و هه‌روه‌ها (ق/ 5/ 31952) له‌ به‌رواری (13/9/2018) هاتووه‌".





loading...











زۆرترین بینراوەکان