مه‌رجی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی نوێ ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   17:43:00 2019-06-15  |   (1,324) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئەگەر لەسەر پرسی کەرکوک لەگەڵ پارتی نەگەن رێککەوتن و جێبەجێ نەکرێت بەشداری کابینەی نوێی حکومەت ناکەن.
A+    A-

 

سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، کەرکوک پرسێکی گرنگە بەلای یەکێتییەوە، بەڵام بۆتە قوربانی بێمتمانەیی نێوان لایەنە سیاسییەکان.


ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر پێش پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەگەڵ پارتی نەگەینە رێککەوتن لەبارەی کەرکوک و جێبەجێ نەکرێت، بەشداری لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت ناکەین". 


یه‌كێتی و پارتی دوو رێككه‌وتنیان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت واژۆكردووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی تایبه‌ته‌ به‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ وه‌ك مه‌رجی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنه‌كه‌ ناوزه‌ند ده‌كرێت.


سامان گەرمیانی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دواڕۆژ دووپاتیشیكرده‌وه‌، "ئەگەر پرسی کەرکوک یەکلایی بکەینەوە، لە ماوەی دوو رۆژ کاندیدەکانمان بۆ پۆستە حکومییەکان دیاری دەکەین".


دووشه‌ممه‌ی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هه‌ولێر سوێندی یاسایی خوارد و رۆژی دواتریش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت ناوه‌زه‌ندكرا، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت سبه‌ی راسپێردراو بۆ سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌ستپێبكات به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان