به‌غدا دوو بژارده‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاریده‌كات


نەتەوە  |   16:25:59 2019-06-15  |   (2,526) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیژنه‌ی "دارایی" له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌دابه‌شنه‌كردنی پاره‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نیگه‌رانن و دوو بژارده‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م حكومه‌تی عیراق، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش بژارده‌كان ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌ راسپارده‌كانی راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌باره‌ی گه‌یشتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، له‌ڕێگه‌ی پارێزگاكانه‌وه‌ دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم.


ناوبراو وتیشی:"یه‌كێكی دیكه‌ له‌و بژاردانه‌ی كه‌ لیژنه‌ی دارایی دیاریكردوه‌و له‌یاسای بودجه‌ی 2019یشدا جێگیركراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌(كارتی زیره‌ك) بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم دروست بكرێت و راسته‌وخۆ له‌ به‌غداوه‌ موچه‌ بخرێته‌سه‌ر ئه‌و كارته‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم".


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتی، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وه‌ ئه‌و بژاردانه‌ له‌به‌رده‌م حكومه‌تی عیراق ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی.


تائێستا حكومه‌تی عیراق پاره‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی(1، 2، 3، 4، 5)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌وانه‌كردوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها دوو موچه‌ی ئه‌مساڵی پێ دابه‌شكردوه‌و له‌ئێستادا له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ به‌رده‌وامه‌، هۆكاره‌كه‌شی به‌وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌، كه‌ به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی رابردوو به‌كارهێنراوه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌، د.جه‌مال كۆچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ موچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019یه‌و نابێت بۆ موچه‌ی ساڵی 2018به‌كاربهێنرایه‌و ده‌بوایه‌ ته‌نها بۆ موچه‌ی ئه‌مساڵ بوایه‌".





loading...











زۆرترین بینراوەکان