روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌وقافه‌وه‌.. له‌باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان


نەتەوە  |   14:56:50 2019-06-15  |   (1,250) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ركات سعودیه‌ رۆژی (1)ی زولحجه‌ی مانگی عه‌ره‌بی دیاریكرد، ئه‌وه‌ (9) رۆژی دواتر ده‌كاته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان".
A+    A-

 

نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌موو ساڵێك عه‌ره‌بستانی سعودی به‌فه‌رمی رۆژی (1)ی زولحجه‌ی مانگی عه‌ره‌بی، كه‌ ده‌كاته‌ (9) رۆژ پێش جه‌ژنی قوربان دیاری ده‌كات، بۆیه‌ هاوشێوه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان هیچ كه‌سێك ناتوانێت پێشوه‌خته‌ جه‌ژنی قوربان دیاری بكات.


ئاشكراشیكرد، راسته‌خۆ دیاریكردنی جه‌ژنی قوربان په‌یوه‌سته‌ به‌ عه‌ره‌بستانی سعودییه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ژنه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌راسیمی حه‌جه‌وه‌ هه‌یه‌.


وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت دوو مانگ و 10 رۆژ له‌دوای یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كاته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، وتی"ئه‌و ئه‌ژماركردنه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بۆته‌ قسه‌یه‌كی باو، به‌ڵام راسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ركات عه‌ره‌بستانی سعودی رۆژی (1)ی زولحجه‌ی مانگی عه‌ره‌بی دیاریكرد، ئه‌وه‌ (9)رۆژی دواتر ده‌كاته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان".


به‌پێی پێشبینی به‌شێك له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌له‌كییه‌كانی سعودییه‌، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان ده‌كاته‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 11/8/2019.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان