له‌ داراییه‌وه‌ له‌باره‌ی فه‌وتانی‌ سێ موچه‌ له‌ئه‌مساڵدا ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت


نەتەوە  |   13:06:39 2019-06-15  |   (4,356) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ لیژنه‌ی "دارایی" په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ فه‌وتانی‌ سێ‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌مساڵدا زانیاری ده‌خرێته‌ڕوو و راده‌گه‌یه‌ندرێت، "هه‌ركات كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكهێنرا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین"، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "ئه‌گه‌ر هه‌رێم داهاتی‌ له‌به‌رده‌ستدابێت موچه‌ی دیكه‌ دابه‌شده‌كات و دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕێكده‌خرێته‌وه‌".
A+    A-

 

هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌، "ئێستا هه‌موو مانگێك موچه‌ دابه‌شده‌كرێت به‌بێ پاشه‌كه‌وت و ئه‌گه‌ر داهاتی‌ پێویستیش له‌به‌رده‌ستدابێت، ئه‌وا به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ موچه‌خۆر داوای بكات، حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ موچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ش دابه‌شده‌كات".


ناوبراو وتیشی‌:"ئێمه‌ وه‌كو په‌رله‌مانتاران متمانه‌مان به‌كابینه‌ی‌ هه‌شت نه‌داوه‌، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كابینه‌ی‌ نۆ پێكهێنرا، ئێمه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و وه‌فدێكیش پێكده‌هێنرێت له‌لایه‌ن كابینه‌ی‌ نوێوه‌ بۆ گفتوگۆو دانوستان له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ ته‌رخانكراوی هه‌رێم بۆ ساڵی 2020".


هێڤیدار ئه‌حمه‌د له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی: "ئێمه‌ وه‌كو په‌رله‌مانتاران دوای‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كابینه‌یه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ متمانه‌ له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت و پرسی موچه‌ نه‌دراوه‌كانیشی‌ له‌گه‌ڵدا تاووتوێده‌كه‌ین كه‌ مافی‌ موچه‌خۆرانه‌".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "پێدانی‌ موچه‌ نه‌دراوه‌كان، ئه‌ركی‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌، بڕیار لای ئێمه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ش نازانین ئاخۆ ئه‌مساڵ ئه‌و موچه‌ نه‌دراوانه‌ ده‌درێت یاخود نا، چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌دانوستان و گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه‌ تا چه‌ند ماف و شایسته‌ی دارایی هه‌رێم دابینده‌كرێت له‌دوای‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی‌ له‌نێوان هه‌ردولادا ئه‌نجامده‌درێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان