بکوژی کچەکەی پشدەر ده‌ستگیركرا


نەتەوە  |   17:45:03 2019-06-14  |   (422) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، "دوای ئەوەی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ لە ئەنجامی شەڕە تەقەی نێوان دوو بنەماڵە کچێک گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ بکوژی کچەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.
A+    A-

 

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندوه‌، "دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 2019/6/13 لە شارەدێی "ھەڵشۆ"ی سنووری پشدەر، بەھۆی کێشەی زەوی و زار شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە دروست بوو و بەو ھۆیەوە کچێک گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ بکوژی کچەکە خۆی ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکانی پشدەر کردووە.


ناوبراو وتیشی، بەپێی وتەی بکوژەکە، لەکاتی تەقەکردن لە ماڵی مامی ئەو کچە کە ئامۆزای خۆی بووە دوو فیشەکی بەر کەوتووە و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەست داوە.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێستا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی  بەند کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێکردوە، ھاوکات کێشەکەش کۆنتڕۆڵ کراوە.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان