ریاڵ مه‌درید یاریزانێكی تری گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی


نەتەوە  |   15:14:40 2019-06-14  |   (848) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یانەی "ریاڵ مەدرید"ی ئیسپانی به‌فه‌رمی گواستنەوەی یاریزانی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنەو هەڵبژاردەی ژاپۆنی بۆ ریزەکانی راگه‌یاند.
A+    A-

 

لەبەیاننامەیەکی رەسمیدا یانەی ریاڵ مەدرید گواستنەوەی "تاکیفۆسا کوبۆ"ی كه بە میسی ژاپۆن ناسراوه‌ بۆ ریزەکانی راگەیاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئەو یاریزانە لە وەرزی داهاتوو لە ریاڵ مەدرید کاستیا یاری دەکات و بەمەش بووە شەشەم یاریزان لەم وەرزەدا یانەکە گرێبەستی لەگەڵدا بکات، لە دوای میلیتاو و رۆدریگۆ گۆیس و یۆڤیچ و هازارد ومێندی.

 
جێی باسه‌ تاکیفوسا کوبۆی، كه‌ بە میسی ژاپۆن ناسراوه‌ ساڵی ٢٠٠١ لە دایکبووەو یاری بۆ چەند یانەیەک کردووە کە دیارترینیان یانەی بەرشەلۆنە بووەو لە ٢٠١١ تا ٢٠١٥ یاریزانی لاوانی یانەی بەرشەلۆنە بووەو لە لاماسیا پێگەیشتووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بەرەو تۆکیۆی ژاپۆنی جێهێشتووە، ئەمەش دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە سزادراو رێگری لێکرا ئەو یاریزانە مێنتتەوە، کە بە پێی یاساکانی فیفا تەمەنیان رێگە پێدراو نییە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان