مەسروور بارزانی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە 


نەتەوە  |   13:53:49 2019-06-14  |   (480) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیاره‌ "هەفتەی داهاتوو"، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی حکومەتی هەرێم سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی کۆببێتەوە. 
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره‌ دوای رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی حکومەتی هەرێم سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی کۆببێتەوە.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ ناوبراو سەرەتا سەردانی یەکێتی دەکات و دواتر سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و سەردانەکەش تەنها سەردانێکی راوێژکارییە و هیچ بەربژێرێکی یەکێتی و گۆڕان بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەکان یەکلایی ناکرێتەوە. 


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ مەسروور بارزانی چوار هەفتەی لەبەردەستدایە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی. 





loading...











زۆرترین بینراوەکان