"عێراق دەتوانێت لەسەر موچەی فەرمانبەران سكاڵا لەسەر هەرێم تۆمار بكات"


نەتەوە  |   13:09:20 2019-06-14  |   (843) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێكی لیژنەی "دارایی" لەپەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئەگەر حكومەتی هەرێم بەردەوام بێت لە پێنەدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەوا حكومەتی عیراقی دەتوانێت بە "تاوانی دارایی" سكاڵا لەسەر بەرپرسانی هەرێم تۆمار بكات.
A+    A-

 

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بە دەنگی ئەمریكای رایگەیاندووە: "بابەتی دیارنەمانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداد لە گومان دەرچوە چونكە وەزیری دارایی هەرێم بە ئاشكرا باسی لەوە كرد كە ئەوان پێنج موچەیان وەرگرتوە بەڵام تا ئێستا دو موچە خەرج كراوە بەتەواوی و دەستیان كردوە بەدابەشكردنی موچەی سێیەم واتە دو موچە تا ئێستا بەلاڕێدا براوە .


ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە پێدانی موچەی ئەو دو مانگەی فەرمانبەران ئەوا بەغداد دەتوانێت بەپێی یاسای بودجە داوا لەهەرێم بكات ڕونكردنەوە بدات لەسەر شێوازی خەرجكردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەگەر دەركەوت كە موچەی فەرمانبەران نەدراوە ئەوا دەبێتە "تاوانی مالی" و عێراق دەتوانێت سكاڵا لەسەر هەرێم و بەرپرسانی هەرێم تۆمار بكات، ڕێگای تریش هەیە ئەویش ئەوەیە كە جێگرەوە هەیە كە حكومەتی عیراقی دور نیە خۆی ڕێگا چارەی تر بدۆزێتەوە تا خۆی موچە بداتە پارێزگاكان كە ئەوە بەرپرسانی هەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە كە ئەوانن هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەروەری هەرێم."


وتیشی: "ئەگەر پارێزگاكانی هەرێم ئامادەنەبون موچەی فەرمانبەران وەربگرن ئەوا فەرمانبەران بێ موچە دەكرێن كە زەحمەتە بوێرێت شتی وابكات، چونكە ئێمە وەك نوێنەرە كوردەكان بڕگەی موچەی فەرمانبەرانمان چەسپاندوە بۆیە زەحمەتە جارێكی تر بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوبدات، بەڵام هەوڵدەدەین میكانیزمێك بدۆزینەوە بۆ پێدان و گەیاندنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم."
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان