لەبارەی  قەرەبووكردنەوە مژدە دەدرێتە جووتیاران


نەتەوە  |   15:28:58 2019-06-13  |   (116) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەكۆی دەنگ رەزامەندیی لەسەر قەرەبووكردنەوەی سەرجەم ئەو جووتیارانە دەربڕی كە بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە دەغڵ و دانیان سووتاوە، پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت: سێ لیژنە راسپێردران بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەو دانانی میكانیزمی قەرەبووكردنەوەکە.
A+    A-


بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی، ئەڵماس فازڵ ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاندووە: "لە دوای ئەوەی وەكو فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەنگاوەكانیان بۆ قەرەبووكردنەوەی جووتیاران لە پای سوتاندنی دەغڵ و دانەكانیان دەستپێكرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2019/6/13 ئەنجومەنی نوێنەران بە كۆی دەنگی ئەندامەکانی، رەزامەندیی لەسەر قەرەبووكردنەوەی جووتیاران و لێكوڵینەوە لە رووداوەكان دەربڕی".

 

ئاماژەشی بەوەداوە كە بۆ ئەو مەبەستە، لیژنەیەكی تایبەت لە هەرسێ لیژنەی (بەرگریی، كشتوكاڵ، هەرێمایەتی) راسپێردراون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە و دانانی میكانیزمی قەرەبووكردنەوەی جووتیاران و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكان.





loading...











زۆرترین بینراوەکان