زانكۆی سلێمانی ‌پله‌ی سێیه‌م مسۆگەردەکات


نەتەوە  |   14:47:04 2019-06-13  |   (144) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ پێی نوێترین ریزبه‌ندیی په‌یمانگای"سیماگۆ"، بۆ ریزبه‌ندیی نیشتمانی زانكۆكانی جیهان و عیراق، زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراقدا پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌ و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها زانكۆی سلێمانی لەو ‌ریزبه‌ندیه‌‌دا دانراوه‌.
A+    A-


به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی په‌یمانگای"سیماگۆ" بۆ ریزبه‌ندیی نیشتمانی زانكۆكان،  كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019 دا، زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراقدا، له‌ پێشه‌وه‌یه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئاستی 10 باشترین زانكۆكانی عیراقدا پله‌ی سێیه‌می بۆخۆی مسۆگەر کردووە، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كه‌مه‌.

 

به‌پێی ریزبه‌ندیی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیش، كه‌ ساڵانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمەوە دیاریده‌كرێت، له‌سه‌ر ئاستی ریزبه‌ندیی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند ساڵێكه‌ زانكۆی سلێمانی له‌پێشه‌وه‌یه‌.

 

جێی ئاماژەیە زانكۆی سلێمانی یه‌كه‌م زانكۆ بووه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا دامه‌زراوه‌ و به‌ زانكۆی دایك ناسراوه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق و جیهان له‌ ئاستێكی باشدابووه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان