بارزانی سه‌ردانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات


نەتەوە  |   14:34:55 2019-06-13  |   (485) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وابڕیاره‌ مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی کابینەی نۆیەم-ی حکومەتی هەرێم سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكات بۆ وتوێژی زیاتر لەبارەی پێشکەشکردنی کاندید لەلایەن ئەو لایەنانەوەوو ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیش وادەی دەستپێکردنی سەردانەکانی بارزانی رادەگەیەنێت.
A+    A-


لەو رووەشەوە بڵند ئیسماعیل ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان  بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگەیاندووە: "له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ردانی ئەو لایه‌نانه‌ دەکات کە بڕیاریانداوە به‌شداریی کابینەی نوێی هەرێم بکەن.

 

هەروەها ئاشکرایکردووە کە بارزانی سه‌ره‌تا سه‌ردانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات، دواتریش له‌گه‌ڵ لایەن و پێكهاته‌كانی دیکەش كۆده‌بێته‌وه‌".

 

جێی ئاماژەیە دوێنێ چوارشەممە رێکەوتی 2019/6/12، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كودستان، بەفەرمی و بەگوێرەی مەرسومێکی سەرۆکایەتیی هەرێم مه‌سرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی وەک لایەنی براوەی یەکەم لە هەڵبژاردنی 2018/9/30 بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپارد.





loading...











زۆرترین بینراوەکان