له‌باره‌ی‌ گۆڕانكاریی له‌ مووچه‌ی‌ خانه‌نشیناندا زانیارییەکی نوێ ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   14:21:27 2019-06-13  |   (1,088) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ یاسای چاكسازیی له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و پەرلەمانتارێکی کوردستانیش زانیارییه‌ك لە‌باره‌ی گۆڕانكاریی له‌ مووچه‌ی خانه‌نشینیدا دەخاتەڕوو.
A+    A-


زیاد جه‌بار، په‌رله‌مانتاری کوردستان  لە فراکسیۆنی یه‌كێتی‌ و ئه‌ندام لە لیژنه‌ی‌ دارایی ‌په‌رله‌مان، رایگه‌یاندووە: بۆ گفتوگۆ و تێپه‌ڕاندنی‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی و خانه‌نشینی‌، ده‌بێت كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ته‌واوی پێكبهێنرێت، ئه‌وكات ده‌توانرێت جارێكی‌ دیكه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ دەستپێبکرێتەوە.

 

له‌باره‌ی‌ گۆڕانكارییشەوە له ‌مووچه‌ی‌ خانه‌نشیناندا، به‌جۆرێك  كه کە‌مترین مووچه‌ بكرێته‌ 400 هه‌زار دینار، ئەو پەرلەمانتارە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: ئێستا باری‌ دارایی هه‌رێمی‌ كوردستان به‌راورد به‌ پێشتر گۆڕاوه‌و ده‌توانرێت ده‌ستكاریی كه‌مترین رێژه‌ی مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ بكرێت.

 

ئاماژه‌شی‌ بەوە داوە كه‌ وه‌كو لیژنه‌کەیان، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ تا به‌ر له‌په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای چاكسازیی و خانه‌نشینی‌، له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی خانه‌نشینان هه‌نگاو بنرێت و مووچه‌كانیان چاك بكرێت.

 

رونیشیکردووەتەوە کە پێشنیازێكی‌ دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ چاكسازیدا چه‌ند ره‌هه‌ندێك له‌خۆده‌گرێت، بەڵام پێویستە بابه‌تی‌ خانه‌نشینی‌ و ئیمتیازاته‌كانیان له‌ پڕۆژه‌كه‌ جیابكرێته‌وه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان