نارینی فیلمی په‌یكه‌ری دڵ وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   19:38:14 2019-06-12  |   (1,431) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمی "په‌یكه‌ری دڵ" نارین وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌نوسێت: ئه‌و شاخه‌ به‌رزه‌ی كه‌ له‌ پشتمه‌.
A+    A-

 

نارین خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد، كه‌ به‌هۆی شۆخی و ئه‌و ڕۆڵه‌ی له‌ فیلمی "په‌یكه‌ری دڵ" گێڕای توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌وادارێكی زۆری له‌خۆی كۆبكاته‌وه‌ له‌ ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.


نارین كه‌ له‌ ئێستادا ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌ پێشتر له‌ دیمانه‌كانیدا باسی له‌وه‌كردبوو بیری هاوسه‌ره‌كه‌ی و مناڵه‌كه‌ی ده‌كات و ته‌واوی دیمه‌نی گریانه‌كانی ناو فیلمه‌كه‌ی له‌ ئه‌نجامی بیركردنی ئه‌وان بووه‌، هاوكات ئه‌م وێنه‌یه‌ی نارین له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو میدیاكان و هه‌واداره‌كانیدا دروست كرد، له‌ كاپشنی وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: ئه‌و شاخه‌ به‌رزه‌ی كه‌ له‌ پشتمه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان