واده‌ی ده‌ستكردن به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   19:27:29 2019-06-12  |   (2,588) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە سنوری پارێزگای "ھەڵەبجە" نزیکەی دوومانگە دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا ڕاگیراوەو لێپرسراوی دابەشکردنی نەوتیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

ئاوات محەمەد، لێپرسراوی دابەشکردنی نەوت لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەڵەبجە، ڕایگەیاندوه‌، ھەموو ساڵێک لەم وەرزەدا بەھۆی وەرزی گەرماو نەبوونی پێویستی ھاوڵاتیان بە نەوت، ناردنی نەوت لەلایەن بەغداوە ڕادەگیرێت.


ناوبراو وتیشی: گەر بەغدا نەوت نەنێرێت ئێمەش لەبەردەستماندا نابێت دابەشی بکەین، بۆیە دابەشکردن ڕادەگیرێت تا مانگی ئاب، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەپێشتردا چەند گەڕەکێک نەوتیان وەرگرتوە، لەگەڵ دابەشکردنەوەی نەوت، لەو گەڕەکانەوە دەست پێدەکرێت، کەتەواونەکراون و دابەشکردنەکەش بەھەمان میکانزمی پێشوو دەبێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان