دەستەی مافی مرۆڤ و پۆلیسی سلێمانی له‌سه‌ر "پۆرن ستارە كوردەكە" هاتنه‌ ده‌نگ


نەتەوە  |   19:24:00 2019-06-12  |   (8,676) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای ئەوەی كچێكی كورد لە رێگەی چەند گرتە ڤیدیۆییەكەوە ئاماژە بەوەدەكات لە سلێمانی نیشتەجێیە و لەمەودوا وەك ئەستێرەیەكی "فیلمە رووتەكان" كاردەكات و لەو چوارچێوەیەشدا چه‌ند گرته‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی و وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێن "دەبێت داواكاری گشتی ئەو كەیسە بجوڵێنێت".
A+    A-

 

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیه‌كی رادیۆ نەوادا وتی "هەر بابەتە ڤیدیۆییەك هاندانی خەڵكی تێدابێت بۆ هەر شتێك بۆ هەڵگرتنی چەك بێت یاخود دابەزاندنی ڤیدیۆی سێكسی و رووت و خەڵك بەلاڕێدا بەرێت، پێچەوانەی یاساكانی هەرێمە و داواكاری گشتی داوای رێكاری یاسایی دەكات، ئەوكات پۆلیس بۆی هەیە بە ئەركی خۆی هەستێت، لە یاسای 6ی ساڵی 2008 بڕگەی 2 بەڕونی باسكراوە، كە خراپ بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندی و دانانی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو و ئابڕوبەر سزاكەی بەندكردنە لە 6 مانگەوە تا 5 ساڵ و غەرامەكردن بە بڕی تا پێنج ملیۆن دینار".


لای خۆشیه‌وه‌، محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم وتی "بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی لەو شێوەیە پێچەوانەی یاسا و دەستوری هەرێمە و بە بۆچونی ئێمە دەبێت داواكاری گشتی بێتە سەرخەت".


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئەگەر لە سلێمانیشە وەك دەڵێن ئەو كچە لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا وای وتوە، ئەوا پێویستە داواكاری گشتی لە سلێمانی بێتە سەرخەت، ئەگەر لە دەرەوەی هەرێمیش بێت ئەوا ناتوانرێت هیچ رێكارێكی بەرانبەر بگیرێتەبەر".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان