ناوی بێكاران لە شەش رۆژدا تۆمار دەكرێت


نەتەوە  |   18:29:47 2019-06-12  |   (1,749) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە سنوری شاری "سلێمانی" حكومەتی هەرێم و كۆمپانیایەكی ئەڵمانی ناوی بێكاران تۆمار دەكەن و هەلی كاریان بۆ دەدۆزنەوە، هاوكات ناو تۆماركردنیش تەنها شەش رۆژ دەبێت‌. 
A+    A-

 

دیار حەمید نوێنەری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاری سلێمانی سەر بە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاندوه‌، بەرنامە و پلانێكی فراوان لەنێوان وەزارەتی كار و رێكخراوی GIZی ئەڵمانی داڕێژراوە بۆئەوەی لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەتەواوی شار‌و شارۆچكەكانەوە ناوی ئەو كەسانە تۆمار بكرێت كە بێكارن بە هەردوو رەگەزەكەوە، بە خوێنەوار و نەخوێندەوارەوە بەمەرجێك تەمەنیان لەنێوان 18-60 ساڵیدا بێت و فەرمانبەر نەبێت.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "لە رۆژی پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2019وە لە سنوری شاری سلێمانی ناو تۆماركردن دەستپێدەكات و رۆژی 13 و 16ی مانگ لەناو تەلاری هونەر دەبێت و رۆژانی 17،18،19 و 20 ناونوسین لەناو پاركی ئازادی دەبێت، لایەنی ئەمنی و دابینكردنی شوێنیش بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەكە لەو چەند رۆژەدا لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دابینكراوە".


نوێنەرەكەی وەزارەتی كاری هەرێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای تۆماركردنی ناوەكان بەپێی سیستمی بایۆمەتری وردبینی تەواویان لەلایەن وەزارەتی كار و رێكخراوی GIZ و پارێزگاكانەوە بۆ دەكرێت و دواتر هەوڵدەدرێت هەلی كاریان بۆ دابین بكرێت. 


ئاشكراشیكرد، تۆماركردن بێبەرانبەرە و بۆ هاووڵاتیانی ناوشاری سلێمانییە، ئەو كەسانەش لە شار‌و شارۆچكەكانی دەوروبەری سلێمانی نەیانتوانیوە لە كاتی خۆیدا بەهۆی نەخۆشی و گەشتەوە ناویان تۆماربكەن، دەتوانن لەگەڵ بێكارانی سلێمانیدا ناویان تۆماربكەن، هەركەسێكیش دوبارە ناوی تۆماربكات راستەوخۆ هەردوو ناوەكە لە سیستمەكە لادەبرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان