ڕاپۆرتێك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە دەكرێت


نەتەوە  |   18:10:17 2019-06-12  |   (3,115) جار خوێندراوەتەوە

loading...
چوار "ئەندامی كوردی لیژنەی دارایی" لە پەڕلەمانی عیراق ڕاپۆرتێك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە دەكەن و بڕیارە سبەینێ‌ لە كۆبوونەوەی پەڕلەماندا بخرێتە بەرنامەی كارەوە.
A+    A-

 

ئەحمەد حەمە ڕەشید، جەمال كۆچەر، شیروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵا، هەر چوار ئەندامی كوردی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕاپۆرتێك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە دەكەن، كه‌ به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ "ڕاسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێم".


هاوكات له‌ ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئەو چوار پەڕلەمانتارە، لە لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق بڵاویانكردۆته‌وه‌، ڕاپۆرتێكمان ئامادەكردوە سەبارەت بە كێشەی نەوت و ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت و تیایدا چەندین ڕاسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هەروەك ڕاسپاردەی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مەلەفی نەوتی هەرێم".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ئێمە هەر چوارمان تەئكیدمان كردەوە، كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بە شیوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حكومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر".


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌وه‌، "وا بریارە لە دانیشتنی سبەی پێنج شەممە ئەو راِپۆرتە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەڕلەمان".





loading...











زۆرترین بینراوەکان