رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ پەرلەمانی کوردستانه‌وه‌  


نەتەوە  |   16:46:09 2019-06-12  |   (153) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ "په‌خشنه‌كردنی سروودی نیشتیمانیی عێراق و مارشی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌ی ره‌قیب)، له‌ رۆژی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ڕووینکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
A+    A-

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ روونکردنەوەیەکدا بڵاویكردۆته‌وه‌، "وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی مارشی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان په‌خش كراوه‌ و له‌ دانیشتنه‌ ئاساییه‌كانی تردا په‌خش ناكرێت، دانیشتی ژماره‌ (7)یش دانیشتنێكی ئاسایی بووه‌ و دانیشتنی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه‌، بۆیه‌ په‌خش نه‌كراوه‌".


جێی باسه‌ ڕۆژی دووشەممە 10/6/2019، دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان تایبەت بە سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان