مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا 


نەتەوە  |   16:25:05 2019-06-12  |   (163) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نێچیرڤان بارزانی، "سەرۆکی هەرێم" مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد، دواتر وه‌ك په‌یامێك مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، "ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین".
A+    A-

 

دواتر مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ کابینەی نوێی حکومەت لەبارەی راسپاردنی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند: "پەیوەست بە ناوزەدکردن و راسپاردنم بۆ سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە".


وتیشی: هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەڕێز سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ راسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


مەسروور بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "سوپاس بۆ متمانەتان و هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین، ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژی سێشەممە 11/6/2019 پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 87 پەرلەمانتار لەکۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، مەسروور بارزانی وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوزەندکرد. 


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان