شارا ئیبراهیم هۆکاری دورکەوتنەوەی لەسەر شاشە ئاشكرا كرد


نەتەوە  |   15:48:52 2019-06-12  |   (7,374) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد "شارا ئیبراهیم" دواجار هۆکاری دوورکەوتنەوەی لەسەر شاشە ئاشکرا كرد و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، " نازانم کەی دەگەرێمەوە سەرشاشە".
A+    A-

 

شارا لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی زەمەن هۆکاری دورکەوتنەوەی لەسەر شاشە ئاشکرا کردووەو رایگه‌یاندووه‌، "لە ئێستادا دووگیانە، هەور بەوهۆیەوە لەسەر شاشە دوورکەوتووەتەوە.


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "نازانم کەی دەگەرێمەوە سەرشاشە، بەڵام ئێستا سەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆمم"، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، "زۆر داوای چاوپێکەوتنی لێدەکرێت و رۆژانە بانگهێشتی کەناڵەکان دەکرێت، بەڵام رەتیکردونەتەوە".


جێی باسه‌ شارا ئیبراهیم ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە و دوو جار هاوسەرگیری کردووە و پێشتر پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئارتی بووەو ماوه‌یه‌كیش له‌سه‌ر شاشه‌ی کەناڵی کوردماکس ده‌ركه‌وتووه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان