بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی ئه‌م زه‌ویانه‌ و كردنی به‌ خانوو ده‌ركرا


نەتەوە  |   14:34:56 2019-06-12  |   (765) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بۆ پێدانی "مۆڵه‌ت" بۆ دروستكردنی خانووی سه‌د مه‌تری له‌سه‌ر زه‌وی دابه‌شكراو بۆ دووبه‌ش سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی "هه‌ولێر" چه‌ند مه‌رجێكی داناوه‌.
A+    A-

 

به‌پێی نوێترین نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، له‌مه‌ودوا مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌ دروستكردنی خانووی دابه‌شكراو بۆ دووبه‌ش، به‌ مه‌رجێك كه‌سی داواكار نووسراو بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تاپۆ بكات، كه‌ هیچ موڵكێكی تری به‌ناوه‌وه‌ نه‌بێت و له‌ هه‌مان كۆڵان و گه‌ڕه‌ك زه‌وی تر هه‌بووبێت، كه‌ دابه‌شكرابێت بۆ دووبه‌ش، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك پێدانی مۆڵه‌ت بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی ڕاگیرا.


به‌پێی نوسراوه‌كه‌ یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی دیاری نه‌كراوه‌، ڕێگه‌ به‌ دابه‌شكردنی یه‌ك زه‌وی بۆ دوو پارچه‌ نادرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان