مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵنامه‌ی ئۆتۆمبێل به‌مشێوه‌ی لێدێت


نەتەوە  |   12:27:26 2019-06-12  |   (321) جار خوێندراوەتەوە

loading...
مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل له‌ "هه‌رێم" هاوتای عیراق ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا سیستمه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت و بۆ گۆڕینی ساڵانه‌و مۆڵه‌تی شۆفێریش ته‌نیا 30 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
A+    A-

 

د.سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌، مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل هاوتای به‌غدا ده‌كرێت، كه‌ به‌سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی (سیستمێكی ئه‌ڵمانی) ده‌ركراوه‌و له‌هه‌موو وڵاتێك كاری پێده‌كرێت، هاووڵاتیانیش پێویستیان به‌ده‌ركردنی مۆڵه‌تی شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تی نابێت.


ناوبراو وتیشی: "له‌ئێَستادا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كراوه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین بێته‌ هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی رسومات و باجی گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌دات، ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات".


به‌وته‌ی سامی جه‌لال، كۆمپانیاكه‌ ته‌نیا سیستمه‌كه‌ داده‌نێت، كاره‌كانی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ خۆیان ده‌یكه‌ن، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ پێویسته‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا سیستمه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، به‌ڵام ره‌نگه‌ هه‌ندێك له‌پارێزگاكان سیستمه‌كه‌یان ئاماده‌ بێت و له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌دوو مانگ ده‌ستبه‌كار بن.


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتی: "گۆڕینی مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل، ئه‌گه‌ر هیچ غه‌رامه‌یه‌كی تێدا نه‌بێت، ته‌نیا (30) هه‌زار دیناری تێده‌چێت، كه‌ پاره‌كه‌ی بۆ كۆمپانیاكه‌ نابێت، به‌ڵكو بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ته‌واوی كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌گۆڕێن، سیستمی هه‌موو پارێزگاكان و ئیداره‌كان پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌كرێن، پاشان به‌ به‌غداوه‌، ئه‌و مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌ی لێره‌ ده‌رده‌كرێت له‌عیراقیش كاری پێده‌كرێت، چونكه‌ له‌وێ دۆسێی هه‌یه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان