بڕیارێكی نوێ لەبارەی لیستی موچە دەدرێت


نەتەوە  |   19:41:46 2019-06-11  |   (4,867) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری "پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی"، ڕونكردنەوە لەبارەی داوایەكی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكان بۆ گۆڕانكاریەك لەلیستی موچە دەدات و رایدەگەیەنێت: بۆ موچەی مانگی 4ی ئەمساڵ، كار بە گۆڕانكارییەكە دەكرێت.
A+    A-

 

نازدار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی ڕایگەیاندووه‌، بەگوێرەی ئەو داوایەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەوە ئاراستەمان كراوە، دەبێت لەمەودوا لیستی موچە لەسەر كاغەزی "A3" ئامادە بكەین، كە پێشتر لەسەر كاغەزی "A4" ئامادە دەكرا.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی: ئێمەش وەكو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات، سەرجەم ئامادەكارییەكانمان تەواوكردووە، بۆئەوەی لیستی موچەی مانگی 4ی ئەمساڵ لەسەر كاغەزی جۆری "A3" ئامادە بكەین.


بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، بەهیچ جۆرێك لیستی موچەی مانگی داهاتوو بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە لە ئامادەكردنی لیستی موچە، دواناكەوێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان