"كار بۆ هەڵگیرساندنی ناكۆكی زیاتر لە نێوان گۆڕان و یەكێتی دەكرێت"


نەتەوە  |   19:31:11 2019-06-11  |   (205) جار خوێندراوەتەوە

loading...
په‌رله‌مانتارێكی "گۆڕان" له‌ ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بە بەرنامە كار لەسەر ناكۆكی‌ زیاتر دەكرێت لەنێوان بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "پێویستە ئەو دوو لایەنە ئاگادار بن".
A+    A-

 

شەوی دووشەممە لە نزیك مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان شەڕە تەقە روویدا و لە ئەنجامدا پاسەوانێكی بزوتنەوەكە بە ناوی رێبەند فەرهاد ژیانی لەدەستدا لەوبارەشه‌وە هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری‌ گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە:"خوێنی شەهید (رێبەند) و سزای تاوانباران دەبێت یاسا یەكلای بكاتەوە، بۆ لاوازی كۆنترۆلی ئەمنی دەبێت پارێزگار وەڵامبداتەوە".


وتیشی: لە روی سیاسیەوە دەبێت گۆڕان و یەكێتی بزانن، كە بە بەرنامە كار بۆ هەڵگیرساندنی ناكۆكی زیاتر دەكرێت لە نێوانیاندا، گرنگە زۆر وریای ئەوەبن، كە نین!.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان