كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم پێكدەهێنرێت


نەتەوە  |   17:38:58 2019-06-11  |   (291) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكی "فراكسیۆنی پارتی" له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، لەمڕۆوە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم بەفەرمی دەستیپێكرد و بەپێی هەموو ئەو ئامادەكارییانەی كراون پێكهێنانی كابینەی نۆیەم مانگێك كەمتر دەخایەنێت".
A+    A-

 

رۆژی سێشەممەی 11/6/2019 دوای كۆتاییهاتنی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "كۆبوونەوەی پەرلەمان سەركەوتوانە كۆتایی پێهات و لەمڕۆوە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم بەفەرمی دەستیپێكرد".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سوپاس بۆ هەموو ئەو فراكسیۆنانەی هاوپەیمانمان بوون و رێككەوتنمان هەبو و جێبەجێیان كرد و دەنگیان بە كاندیدی ئێمە دا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمڕۆوە دەسەڵاتە یاساییەكانی بەكاردەهێنێت و مەرسومی هەرێمی بۆ راسپاردنی مەسرور بارزانی دەردەكات، كە دوای راسپاردنی 30 رۆژی لەبەردەست دەبێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ".


وتیشی: "بەپێی هەموو ئەو ئامادەكارییانەی كراون پێكهێنانی كابینەی نۆیەم مانگێك كەمتر دەخایەنێت و لەزووترین كاتدا كابینەكە دروست دەكرێت".


جێی باسه‌ رۆژی سێشەممە 11/6/2019 پەرلەمانی كوردستان، مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ پێكهینانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوزەند كرد.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان