كه‌ش و هه‌وای رۆژی چوارشه‌ممه‌


نەتەوە  |   17:09:08 2019-06-11  |   (634) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی "هه‌رێم" گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی چوارشه‌ممه‌ی خسته‌ڕوو.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019،  ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا.


هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێر 31 پله‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 41 پله‌ له‌ سلێمانی نزمترین پله‌ 28 و به‌رزترین 39 پله‌ ده‌بێت و له‌ دهۆكیش نزمترین 29 و به‌رزترین 28 پله‌ و له‌ كه‌ركوك نزمترین 33 و به‌رزترین پله‌ 43 ده‌بێت.


خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 20 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 9 بۆ 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان