گه‌نجێك بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە 


نەتەوە  |   16:10:42 2019-06-11  |   (387) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی "هەولێر" بڵاویكردۆته‌وه‌، هاووڵاتییەك بڕی 10 ملیۆن دیناری دۆزیوەتەوە و بۆ خاوەنەكەی گێڕاویەتییەوە.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتیەك بەناوی (دیار ئیبراهیم حوسێن) كە كارمەندە لە گڕوپی كۆمپانیای ( HGS) بڕی (10) ملیۆن دیناری عیراقی دۆزیبووەوە، بە ڕاسپاردەوە لە ڕێگای بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر پارەكەی ڕادەستی خاوەنەكەی كردەوە.


بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستخۆشی لە هاووڵاتیەكە دەكات بۆ نیشاندانی ئەم هەڵوێستەی و دەڵێت: "ئەمە دەستپاكی و كارێكی مرۆییە ئەنجامی داوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان