له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی مرۆڤایه‌تی هۆشداری ده‌درێت


نەتەوە  |   15:12:16 2019-06-11  |   (707) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هۆشداری لە "روودانی كارەساتێكی مرۆیی" ده‌درێت، کە لەوانەیە کۆتایی بە مرۆڤایەتی لە ساڵی 2050 بهێنێت، ئەگەر رێگە لە گەرمبوونی زەوی نەگیرێت. 
A+    A-

 

دامەزراوەی هزری ئوستوراڵی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه‌ و تێیدا پێشبینیه‌كی بۆ ساڵی 2050 لە جیهان خستوەتەڕوو و كه‌ تێیدا هاتووه‌، "ئەگەر مرۆڤ كار لەسەر كەمكردنەوەی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن نەكات بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئەگەر هەیە كەشی جیهان رووبەڕووی زیانی زۆر بێتەوە و لەكۆنترۆڵ دەربچێت". 


دەڤید سپرات، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رایگه‌یاندووه‌، گەرمبوونی زەوی دەگاتە سەروو دوو پلەی سیلیزی، ئەوە زەوی دەکاتە ماڵێکی گەرم و ئاستی ئاوی دەریاکان بەرزدەبێتەوە، ملیۆنان کەس لە شوێنەکانی خۆیان ئاوارە دەبن. 


هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ "ئەو گەرمبوونە کاریگەری لەسەر 35%ـی زەوی دەبێت کە 55%ـی دانیشتووان دەگرێتەوە، ئەو بەشەی کاریگەری گەرمبوونی لەسەرە بۆ ماوەی 20 رۆژ لە ساڵێکدا رووبەڕووی گەرمبوونێکی کوشندە دەبێتەوە کە هیچ مرۆڤێک لێی رزگاری نابێت". 


راپۆرتەکە پێشنیازی کردووە، لە ئەگەری گەرمبوونی زەوی بەو رادەیە، ملیۆنان کەس پێویستە لە شوێنەکانی خۆیان بگوازرێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی گەرمبوونی زەوی تێیدا کەمترە، لە خراپترین سیناریۆشدا زەوی بەشێوەیەک گەرمدەبێت کە مرۆڤایەتی بەرەو کۆتایی دەبات. 





loading...











زۆرترین بینراوەکان