گۆڕان: به‌رپرسێكی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هه‌ڵسوڕاوانمان كردووه‌


نەتەوە  |   14:57:38 2019-06-11  |   (460) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێكی لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، "به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هەڕەشەی له‌ هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی کردووە و دواتریش ژمارەیەک هەڵسوڕاوی بزوتنەوەکە دەکەونە بەر تەقەی گروپێکی چەکداریی".
A+    A-

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "له‌ ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، دوای ئەوە ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاو له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ ده‌که‌ونه‌ به‌ر هێرش و ته‌قه‌ی گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی و له‌ ئه‌نجامدا کاکه‌ ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن."


ڕاشیگەیاندووە، "ئه‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ نابه‌رپرسیارانه‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌ و شاری سلێمانی تێکده‌دات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌کات و ئۆباڵی هه‌ر روداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که‌ رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاوڵاتیانی کوردستان دانانێن."


بزوتنەوەی گۆڕان داواشیکردووە، لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کۆی هه‌ڕه‌شه‌ و روداوه‌که‌ ده‌کات. پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ و روداوانه‌ و پێویسته‌ تۆمه‌تبارانیش سزای یاسای وه‌ربگرن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان