رونكردنه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌


نەتەوە  |   13:43:22 2019-06-11  |   (1,722) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارێزگاری هەولێر روونکردنەوە لەبارەی وێنەیەك دەدات، کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.
A+    A-

 

ئەمڕۆ سێشەممە 11/6/2019 نووسینگەی پارێزگاری هەولێر سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ له ‌میانه‌ی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا گیراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: ''به‌داخه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ی نه‌رێنی و دوور له‌ راستی بۆ كراوه‌". 


لە بەشێکی روونکردەوەکەدا هاتووە "زۆرجار وێنه‌ ده‌ربڕی راستییه‌كان نابێت، چونكه‌ گوزارشت لە گرته‌ی چرکەیەک ده‌كات و راستییه‌كان وه‌كو خۆی پیشان نادات، كه‌ ره‌نگه‌ چرکەی چاونوقاندنێكی ئاسایی وه‌كو خه‌وتن نمایشبكات یان جوڵه‌ی چاو له‌ له چرکەیەکدا نمایشێكی نادروست پیشانبدات كه‌ وانه‌بووه‌".


لەبارەی پەیوەندی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و دەرباز کۆسرەت رەسول، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون هاتووە: "لە په‌یوه‌ندی نێوان كاك ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول و كاك نه‌وزاد هادی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر تایبه‌ت و برایانه‌یه‌ و زوربه‌ی كاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدین و له‌ په‌یوه‌ندیدان، هه‌ربۆیه‌ش له‌و رێوڕه‌سمه‌ چه‌ندینجار قسه‌یان له‌گەڵ یەکدی و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لی سندی كردووه ‌و سه‌رنجیان لای یەکدی بووه،‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ گوێگرتن و ئاگابوونیان له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ و بڕگه‌گانی داببرێن".


لە کۆتایی راگەیه‌ندراوەکەدا هاتووە: "په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو بەڕێزه‌ زۆر برایانه ‌و قوڵ و له‌وه‌گه‌وره‌تره‌ كه‌ هیچ تۆمه‌ت و پلار و قسه‌ی نابه‌جێ هه‌ڵبگرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان