له‌ پارتییه‌وه‌ واده‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   19:35:04 2019-06-10  |   (461) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بە وادەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەكات و رایدەگەیەنێت، "ئەگەر كۆسپی سیاسی دیكە نەیەتە رێگەمان، تا كۆتایی ئەم مانگە كابینەی نوێی حكومەت پێكدەهێنرێت".
A+    A-

 

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بەمیدیای گۆڕانی راگەیاندووە، ئەگەر كۆسپی سیاسی دیكە نەیەتە رێگەمان و لایەنەكان كاندیدەكانیان بۆ پۆستە وزارییەكان ئامادە بێت، دوای ئەوەی ناوی كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكی حكومەت لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە ناوزەند دەكرێت، تا كۆتایی ئەم مانگە كابینەی نوێی حكومەت رادەگەیەندرێت.


ناوبراو لەبارەی پرسی كەركوك و رێككەوتنیان لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وتی: "پرسی پارێزگاری كەركوك پەیوەندی بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە"، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، دانانی پارێزگارێكیش بۆ كەركوك بەپێی رێككەوتنێك بوە لەنێوان مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ و ئەو وردەكارییە بووە، كە پێشتر خراوەتەڕو.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان