"تەناوبی فەرمانبەران نەماوەو دەوامیش زیادی کردۆتەوە"


نەتەوە  |   18:39:10 2019-06-10  |   (1,638) جار خوێندراوەتەوە

loading...
حکومەتی "ھەرێم" بەھۆی لابردنی پاشەکەوتی سەر موچە بڕیاری زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێریش له‌وباره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
A+    A-

 

نافز ناوپردانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایگه‌یاندووه‌، لەماوەی ڕابردووداو بەھۆی قەیرانی داراییەوە، ڕەچاوی دۆخی فەرمانبەران کراو دەوام چەند ڕۆژێک کرا بەتەناوب و جگە لەوەش کاتژمێرەکانی دەوامکردن کەمکرایەوە، بەڵام لەئێستادا دەوام ئاسایی بۆتەوەو لەکاتژمێر ٨ بەیانی بۆ ٣ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.


ناوبراو وتیشی:"جگە لەقەیرانی دارایی، بەھۆی مانگی ڕەمەزانەوە فەرمانبەران کاتژمێرێک دەوامیان بۆ کەمکرایەوە، لەئێستادا ئەو کاتژمێرەش زیادی کردۆتەوە".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، لەئێستادا بە تەناوب دەوامکردنی فەرمانبەران لەفەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەکان کۆتایی ھاتووەو بەدواداچوونیش بۆ دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان دەکرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان