نرخی راستەقینەی گواستنەوەی هازارد ئاشکراكرا


نەتەوە  |   17:30:18 2019-06-10  |   (231) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا، بابه‌تێكی چاوەڕواننەکراو لەسەر گواستنەوەی ئیدین هازارد، لە یانەی چێڵسییەوە بۆ ریال مەدرید ئاشکرا ده‌كات.
A+    A-

 

رۆژی هەینی رابردوو، ریال مەدرید گرێبەستی گواستنەوەی ئیدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی تاوەکو ساڵی 2024 راگەیاند و درێسی ژمارە 7ـی دایە یاریزانەکە، هاوكات به‌پێی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، "کۆی گشتی پارەی ئەنجامدانی گرێبەستی ئه‌و یاریزانه‌ دەگاتە 168 ملیۆن یۆرۆ.


رۆژنامەکە ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، 100 ملیۆن یۆرۆ نرخی جێگیری گرێبەستەکەیە، 68 ملیۆن یۆرۆش وەک گۆڕانکارییەکان لە کاتی یارییکردنی ئەو یاریزانە بۆ یانەکە دانراوە، بەمەش گواستنەوەی هازارد بۆ ریال مەدرید بەو نرخە زۆرە شتێکی چاوەڕواننەکراوە، بەو پێیەی ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی تەنیا یەک وەرزی مابوو.





loading...











زۆرترین بینراوەکان