مەسروور بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   16:55:57 2019-06-10  |   (317) جار خوێندراوەتەوە

loading...
مەسروور بارزانی، "بە بۆنەی دەست بەکاربوونی سەرۆکی هەرێم"، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و پاڵپشتی و هاوکاریی خۆی ڕاگەیاند.
A+    A-

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/6/2019 لە پەیامێکدا، مەسروور بارزانی، بڵاویكرده‌وه‌، "بەبۆنەی دەست بەکاربوونی سەرۆکی ھەرێم، پیرۆزباییەکی گەرم لە برای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم".


ناوبراو هیوای خواستووە، "ئەرکە پیرۆزە"کەی بە باشترین شێوە بەڕێوە ببات و "لەژێر ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانیدا پێکەوە کوردستانێکی بەھێز بونیاد بنێین و لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان، تواناکانمان یەکبخەین و بەرەوپێشەوە ھەنگاو بنێین". 


 دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی:


‎بەبۆنەی سوێند خواردنی بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

‎مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

‎بەبۆنەی دەست بەکاربوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لەبرای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم و ئومێد دەخوازم ئەم ئەرکە پیرۆزە بەباشترین شێوە بەڕێوەبەرێت و لە ژێر ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی بتوانین پێکەوە کوردستانێکی بەھێز بنیات بنێین و لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان، تواناکانمان یەکبخەین و بەرەوپێشەوە ھەنگاو بنێین.

‎ھیوام سەرکەوتنتانە و وەک ھەمیشە لە پاڵپشتی و ھاوکاری بەردەوام دەبین.

‎مەسرور بارزانی
١٠/٦/٢٠١٩
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان