هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل به‌ قیست به‌ موچه‌خۆران


نەتەوە  |   15:14:36 2019-06-10  |   (7,760) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یه‌كێتی‌ "مامۆستایانی‌ كوردستان" له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك رێكبكه‌وێت به‌مه‌به‌ستی پێدانی ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمه‌تر به‌ مامۆستایان به‌ شێوه‌ی قیست و به‌ بێ پێشه‌كی.
A+    A-

 

له‌و باره‌وه‌ عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جیهان كۆبوینه‌وه‌ و تیایدا چه‌ند داواكارییه‌كمان ئاڕاسته‌كردن تایبه‌ت به‌پێدانی‌ ئۆتۆمبێلی كیلۆمه‌ترسفر به‌شێوه‌ی‌ قیستی‌ درێژخایه‌ن به‌ مامۆستایان.


وتیشی: ئه‌و داوكارییانه‌ی‌ ئێمه‌ ئاڕاسته‌ی‌ كۆمپانیای‌ ناوبرامان كردووه‌ تیایدا داوامان كردوه‌ ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ی‌ قیستی‌ درێژخایه‌ن و به‌بێ پێشكه‌شی بە مامۆستایان بدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ قیسته‌كان له‌ مامۆستایان له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی‌ موچه‌كه‌ بگه‌رێندرێته‌وه‌.
وتیشی: وه‌ڵامی ئه‌وانیش بۆ ئێمه‌ ئیجابی بوه‌ و پێیان راگه‌یاندوین دیراسه‌ی‌ داواكارییه‌كان ده‌كه‌ن و دواتر وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه‌.


ئاشكراشیكرد، یه‌كێك له‌داواكارییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئێمه‌ش بۆكۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌بوه‌ رێژه‌ی‌ قازانج له‌و پێدانی‌ ئۆتۆمبێلەكان لاببرێت و به‌ڕێگه‌ی‌ حه‌ڵاڵ ئۆتۆمبیله‌كه‌ بۆ مامۆستایان دابینبكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی‌ كۆمپانیاكه‌ رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ دیراسه‌ی‌ ئه‌و پێشنیازانه‌ ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی رێكخراوه‌كه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان